Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 07:27

قامشلۆ.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ ناوەندی شوشتنی گورچیلە دابین دەکات

کوردستان TV
100%

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامشلۆ، بە مەبەستی پشتگیریکردن لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان 46 کارتۆن دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ ناوەندی شوشتنی گورچیلە دابین کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی ئەیلوول، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڵاوی کردەوە، نووسینگەی دەزگاکەیان لە قامشلۆ، لە ڕێکەوتی 30/8/2026، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پشتیوانیکردن لە کەرتی تەندروستی و یارمەتیدانی نەخۆشان، 46 کارتۆن دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانی بۆ ناوەندی "عەلایەی پزیشکی بۆ شوشتنی گورچیلە" لە قامشلۆ دابین کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم هاوکارییە بە مەبەستی پشتگیریکردن لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و یارمەتیدانی ناوەندەکە بۆ بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بەو نەخۆشانە ئەنجام درا کە پێویستیان بە شوشتنی گورچیلە هەیە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی جەختی کردەوە کە بەردەوامە لە پشتیوانیکردن لە کەرتی تەندروستی و دابینکردنی یارمەتی و پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ ناوەند و دامەزراوە تەندروستییەکان، بە مەبەستی بەهێزکردنی خزمەتگوزارییە مرۆیی و تەندروستییەکان و خزمەتکردنی کەسانی نیازمەند.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.