Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:15

په‌رله‌مانی کوردستان واژۆ له‌سه‌ر ده‌رچوواندنی یاساکان ده‌کات

ده‌سه‌ڵاتی واژۆكردن له‌سه‌ر ده‌رچوواندنی یاساكان دراوه‌ته‌ په‌رله‌مان
کوردستان TV
#7
100%

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ره‌تیكرده‌وه‌ له‌ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت، ده‌سه‌ڵاتی واژۆكردن له‌سه‌ر ده‌رچوواندنی یاساكان دراوه‌ته‌ په‌رله‌مانی كوردستان.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ دوای په‌سندكردنی یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی بڕگه‌ی (سێیه‌م)، مادده‌ی یه‌كه‌م/ یاسای ژماره‌ (2)ی ساڵی 2017، ده‌سه‌ڵاتی ده‌رچوواندنی یاسا و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ واژۆی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ ده‌رچوو داده‌نرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.