جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌ردانێك ئه‌مڕۆ ده‌گاته عێراق و سه‌ردانی شاری نه‌جه‌ف ده‌كات.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ ئیسحاق جیهانگیری ،جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، بگاته عێراق و له‌وێشه‌وه سه‌ردانی شاری نه‌جه‌ف ده‌كات و به‌شداری له چله‌ی ئیمام حوسێن دا ده‌كات.
ماڵپه‌ره هه‌واڵییه‌كانی ئێران بڵاویانكردۆته‌وه ، ئیسحاق جیهانگیری ئه‌مڕۆ ده‌گاته شاری نه‌جه‌ف و سه‌ردانی مه‌زاری ئیمامی عه‌لی ده‌كات ،له هه‌مانكاتیشدا به‌شداری له مه‌راسیمی ماته‌مگێڕی چله‌ی ئیمام حوسێن دا ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.