گومان ده‌كرێت ( سیلینۆ فیلانۆیفا جارئهمیلۆ) ی ته‌مه‌ن 121 سال له وڵاتی چیلی به ته‌مه‌نترین مرۆڤ بێت كه له ژیاندا مابێت له‌سه‌ر رووی زه‌وی .
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵایكردهوه ( سیلینۆ) به گوێره‌ی ناسنامه‌كه‌ی ته‌مه‌نی 121 ساڵه ,واته چوار ساڵ له‌و ژنه گه‌وره‌تره كه به ته‌مه‌نترینی سه‌ر زه‌وی ناسراوه و ناوی له كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان تۆمار كراوه .
رۆژنامه‌كه وتیشی ناوبراو له شارۆچكه‌ی (ڕیۆ بۆینۆ ) له باشووری چیلی له دایك بووه كه بۆ یه‌كه‌مجار خولی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیادی تێدا ئه‌نجامدرا.
سیلینۆ له ته‌مه‌نی 63 سالیدا ماڵه‌كه‌ی ده‌سووتێت و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی له ناوده‌چێت جگه له ناسنامه‌كه‌ی كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ سه‌لماندنی ته‌مه‌ن دروستی ناوبراو .
جێی باسه ( سیباستیان بینیرا ) سه‌رۆكی پێشووی چیلی له ساڵی 2011 له ئاهه‌نگی 115 ساڵه‌ی له دایكبوونی ( سیلینۆ) ئاماده بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.