Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:30

ئەڵمانیا دەیەوێت ماوەی کارکردنی هێزەکانی لەهەرێم درێژبکاتەوە

به‌هۆی بوونی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كارو چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا لەرێگەی حكومەتی وڵاتەكەیەوە داوای لەپەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانی كردووە كه‌ ئەڵمانیا دەیەوێت ماوەی كاركردنی هێزەكانی لەهەرێمی كوردستان درێژبكاتەوە، به‌هۆی بوونی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كارو چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.


وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا لەرێگەی حكومەتی وڵاتەكەیەوە داوای لەپەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانی كردووە ماوەی كاركردنی هێزەكانی وڵاتەكەیان لەهەرێمی كوردستان درێژبكەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا زانیارییەكانی پشتراستكردەوە و رایگەیاند نایانەوێت لەئێستادا هێزەكانیان لەعیراق‌ و هەرێمی كوردستان بكشێنەوە، هه‌روه‌ها گوتی: هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق كارو چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌. له‌لای خۆیشیه‌وه‌ سیگمار گابرێل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا زانیارییەكانی پشتراستكردەوە و رایگەیاند نایانەوێت لەئێستادا هێزەكانیان لەعیراق‌ و هەرێمی كوردستان بكشێنەوە.

گابریێڵ ھانی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەدات، بۆ ئەوەی ماوەی ئەرکی راوێژکارە سەربازییەکانی لە ھەرێمی کوردستان درێژبکرێتەوە و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام بێت.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتی: چەندە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان زیاتر بن، دەرفەتی گرژی و ئاڵۆزی کەمتر دەبێت، کشانەوەی ھێزەکانیش ئاماژەیەکی ھەڵەیە بۆ لایەنەکانی ململانێکانی ناوخۆی عێراق و وای نیشان دەدات ئێمە شەڕمان قەبووڵە.

ئەڵمانیا دوای راگرتنی مەشقە سەربازییەکان بە ھێزەکانی پێشمەرگە، لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، سەرەتای مانگی رابردوو دەستی بە مەشقەکان کردەوە.

نزیکەی 150 راوێژکاری سەربازی ئەڵمانی، لە ھەرێمی کوردستانن و مەشق و راھێنانی سەربازی بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، لە دژی رێکخراوی داعش.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.