Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:30

له‌ به‌غدا ته‌رمی پیاوێک له‌نێو زبڵدان دۆزرایه‌وه‌

رێژه‌ی ئاماره‌كانی كوشتن و دزی و رفاندن له‌زیادبووندایه‌
کوردستان TV
100%

پۆلیسی به‌غدا ، له‌ باكووری به‌غدای پایته‌ختی عێراق ، ته‌رمی پیاوێكیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ له‌نێو زبڵدان فرێدرابوو.

سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس به‌ ماڵپه‌ری سومه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ باكووری به‌غدا ته‌رمی كه‌سێكیان له‌نێو زبڵدان دۆزییه‌وه‌، كه‌ نیشانه‌ی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كی به‌سه‌ر لاشه‌كه‌یه‌وه‌ دیاربوو.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: ته‌رمی ئه‌و كه‌سه‌ كوژراوه‌ هه‌ڵَگیراوه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و فه‌رمانگای پزیشكی دادی گواستراوه‌ته‌وه‌، پۆلیسیش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌كه‌ كردۆته‌وه‌.

رۆژانه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت رووداوی كوشتن رووده‌ده‌ن و رۆژ له‌دوای رۆژیش رێژه‌ی ئاماره‌كانی كوشتن و دزی و رفاندن له‌زیادبووندایه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.