گه‌وره سیناتۆرێكی كۆمارییه‌كان رایده‌گه‌ێنێ، تاران له رێگای قاسم سلێمانییه‌وه ده‌یه‌وێت ناكۆكی و گرژیی زیاتر له نێوان كورد و به‌غدا دروست بكات و هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی عێراقیش بكاته هه‌لێك بۆ فراوانكردنی هه‌ژموونی خۆی له عێراق.
جۆن مه‌ككین، گه‌وره سیناتۆری كۆمارییه‌كان له دانیشتنێكی تایبه‌تی سیناتی ئه‌مریكا تایبه‌ت به سیاسه‌تی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌باره‌ت به رۆڵی ئێران له داگیركردنی شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، تاران له رێگای قاسم سلێمانییه‌وه ده‌یه‌وێت ناكۆكی و گرژیی زیاتر له نێوان كورد و به‌غدا دروست بكات و هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی عێراقیش بكاته هه‌لێك بۆ فراوانكردنی هه‌ژموونی خۆی له عێراق.
گوتیشی: سووربوونی ئێمه له‌سه‌ر له‌ناوبردنی داعش كه كارێكی گرنگه، راستییه‌كی تاڵی شاردۆته‌وه كه ئه‌ویش ئه‌مریكا سیاسه‌تێكی روون و ئاشكرای نییه بۆ ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئه‌مه‌ش پاشماوه‌ی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ئیداره‌ی ئۆبامایه. به‌ڵام له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵ سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی تره‌مپ هێشتا رۆڵی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه دیارنییه و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه له عێراق و سووریا ، ئه‌مه‌ش وایكردووه میلیشیا و گروپی توندڕه‌و ئه‌و بۆشاییه پڕ بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: kurdistan 24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.