Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:00

چەکدارانی داعش بەندکراوێک سەردەبڕن و دەیخۆن

دوای گەمارۆدانیان و نەگەیشتنی خواردن ، داعش بەندكراوێك دەكەنە وەجبەیەكی خواردن
چەكدارانی داعش بەندكراوێك سەردەبڕن و دەیخۆن
کوردستان TV
100%

بەپێی سەرچاوە هەواڵگرییەكان ، تیرۆریستانی داعش لە شاری قائیم ی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار گۆشتی یەكێك لە بەندكراوان دەخۆن .

سەرچاوەكان بە ئاژانسی هەواڵی فورات نیوزیان راگەیاندووە كە یەكێك لە چەكدارە هەڵاتوەكانی داعش لە قائیم دوای ئەوەی لە لایەن هێزەكانی سوپای عێراق دەستگیركرا لە كاتی داننان بەو تاوانانەی كە ئەنجامی داوە ، هەڵساوە بە سەربڕینی یەكێك لەو بەندكراوانەی كە لای ئەوان بووە ، وەك وەجبەیەكی خواردن گۆشتی بەندكراوە سەربڕاوەكەی پێشكەش بە چەكدارەكانی داعش كردووە ، دوای ئەوەی شاری قائیم لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراق گەمارۆ دراوە و هیچ كەل و پەل و خواردنیان بە دەست نەگەیشتووە .

بەپێی گوتەی ئەو تیرۆریستە ، كاری خواردنی گۆشتی ئەو مرۆڤە بەندكراوە ، پشتیان بە رای ئیبن قەدامە بەستووە كە لە كتێبی (المغنی ) ئاماژەی بەوە كردووە كە خواردنی گۆشتی مرۆڤ حەڵالە ئەگەر مرۆڤەكە هەڵگەڕاوە بێت .

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.