Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:12

باڵیۆزی ئیتاڵیا هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئیتاڵیا په‌ره‌ی زیاتریان پێ بدرێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێراق
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بارودۆخی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ 7/11/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ماركۆ كارنیلۆس باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێراق و خاتوو سیرینا مورۆنی كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و به‌كۆتاهاتنی كاره‌كانی وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز كارنیلۆس سوپاسی هاوكاری و پاڵپشتییه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی خۆی و كونسوڵخانه‌كه‌یان له‌ هه‌ولێر له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا په‌ره‌ی زیاتریان پێ بدرێت.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێز كارنیلۆس كرد بۆ ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌ك باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عیراق ئه‌نجامی داوه‌ و ڕۆڵی به‌ڕێزیانی به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كار و ئه‌ركی و نوێیدا بۆ خواست.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له‌ ناوچه‌كه‌دا له ‌ئارادایه‌ نائاسایی یه‌ و پێویسته‌ هه‌وڵ بدرێت گرژییه‌كان نه‌مێنن و دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بگیرێته‌ به‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش ڕۆڵی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه‌ ببینن و زه‌مینه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.