ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داری فه‌ره‌نسا له راگه‌یه‌ندراوێكدا پشتگیری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌و گه‌له‌ی له ٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٧ له رێگای رێفراندۆمێكی دیموكراتیكه‌وه به‌رێژه‌یه‌كی ره‌ها ده‌نگی خۆی به قازانجی سه‌ربه‌خۆیی كه خه‌ونی له‌مێژینه‌ی بوو هه‌ڵبڕی، به‌ڵام به‌داخه‌وه بینیمان كه ده‌وڵه‌ته زلهێزه دیمۆكراته‌كان هه‌ر زوو ریفراندۆمیان به بیانووی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق مه‌حكوم كرد. وڵااتانی دراوسێ (عێراق و ئێران وتوركیا) كه پێییانوایه كه گه‌لی كورد مافی بوونی نییه ، فه‌رمانی گه‌مارۆیان له‌رێگای عه‌رزو ئاسمانه‌وه بۆ سه‌ركوردستان ده‌ركرد ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌مریكایی و به پشتیوانی چه‌كدارانی شیعه‌و پاسداری ئێرانی هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركووك وده‌ورووبه‌ری و داگیریانكردو كه‌س به هانای كوردستانه‌وه نه‌هات . كه‌س ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ی هێزه دراوسێكانی مه‌حكوم نه‌كرد . كه‌س ناتوانی حاشا له‌وه بكات كه ئێران زیاتر له‌هه‌میشه عێراقی خستوته ژێر ركێفی خۆی و به هاریكاری به‌شارئه‌سه‌دی داڕماو به مه‌به‌سته‌كه‌ی كه هه‌مان دامه‌زراندنی پشتێنه‌ی شیعه‌یه و ئاره‌زووی چوون له لوبنان را بۆ به‌حرێن كه خه‌ونێكی له‌مێژینه‌یه‌تی ده‌كات.
ئه‌و گه‌له‌ی دۆستی فه‌رانسه‌یه وخاوه‌نی مێژووی ئازادی و سه‌روه‌رییه، چه‌ندین ساڵه پێ‌زانین وستایشی ئێمه‌یان پێگه‌یشتووه ، كاتێك كه هه‌موو لایه‌ك پشتی تێده‌كه‌ن ئێمه ده‌بێ وه‌فادار بین به‌و مێژوه پرله ئازادی و پر له سه‌روه‌ریه . ئێمه قه‌ت ناهێڵین بلێسه‌ی كوردستان له ده‌روونی ئێمه‌دا بكوژێته‌وه. ئێمه داوا ده‌كه‌ین كه هێزه عێراقیه‌كان و هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانی كه پشتیوانیان لێده‌كه‌ن، بگه‌رێنه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێش رێفراندۆمی ٢٥ی سێپتا‌مبر لێی بوون. داواكارین كه وێرانكاری، تاڵان وقه‌ڵاچۆكردن و كوشتنی تاك و به كۆمه‌ڵ كه له دوای داگیركردنی كه‌ركوك و ده‌ورو به‌ری له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه به‌راده‌یه‌كی زۆر بیندراوه كۆتایی پێ بێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.