كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت داوایان لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستان كردووە ڕۆژێك بۆ ئەنجامدانی هەرسێ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دیاری بكەن، و كاتەكەی گونجاوبێت.
بەپێی نووسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان تێیدا هاتووە، وادەیەك دیاری بكرێت بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتیی هەرێم لە ساڵی 2018 بە ڕاوێژ لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی كۆمسیاران.
هاوكات هەر لەو نووسراوەدا ئەنجوومەنی كۆمسیاران پێشنیازی كردووە كە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتیی هەرێم و ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەیەك كاتدا بەڕێوە بچێت و بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان بكرێت.
سەبارەت بەوەی چەند كاتیان پێویستە بۆ ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكان، لهم بارهیهوه شیروان زرار، وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ئێمە كاتی خۆی ووتمان لە یەكی تشرینی دووەم ئامادەین بۆ هەڵبژاردنەكان ، لەدوای ئەو بەروارە من ناتوانم بڵێم كەی ئامادەدەبین، بەڵام ئەوەی گرنگە چەند كاتی زیاتر بە ئێمە بدرێت ئێمە هەوڵدەدەین ئەو كاتە بەكاربهێنین بۆ ئامادەكاری و پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.