Erbil 22°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 16:45

پەرلەمانی عێراق بەنیازە سزای 14 په‌رله‌مانتاری کورد بدات

10 ئەندام پارتین، دوو یەكێتی، دووی یەكگرتوو
کوردستان TV
100%

14 پەرلەمانتاری كورد دیاری كراوە بۆ ئەوەی حەسانەیان لەسەر هەڵگیرێت، بەهۆی بەشداریكردنیان لە پڕۆسەی ریفراندۆم و بدرێنە دادگا و سزا بدرێن.

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند كە ناوی 14 پەرلەمانتاری كورد دیاری كراوە بۆ ئەوەی حەسانەیان لەسەر هەڵگیرێت، ئەوەش بەهۆی بەشداریكردنیان لە پڕۆسەی ریفراندۆم و بدرێنە دادگا و سزا بدرێن، كە كەمترین سزاكانیش زیندانیكردنی تاهەتایە.

بڕیار وایە لە كۆبوونەوەی داهاتوودا حەسانە لەسەر ئەو 14 پەرلەمانتارە هەڵبگیرێت و ئەوان بدرێنە دادگا، بۆیە ئەگەر پەرلەمان ئەو كارە بكات دەدرێنە دادگا و سزا دەدرێن.

لیژنەی كاروباری ئەندامانی پەرلەمانیش سێ‌ راسپاردەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دژی ئەو پەرلەمانتارانە خوێندووەتەوە كە خۆی دەبینێتەوە لە هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی، چوونی پەرلەمانتاران بۆ بەردەم دادگا و قەدەغەكردنی چالاكیی ئەو 14 پەرلەمانتارە كوردە تاوەكو دۆسییەكەیان لە دادگا یەكلایی دەبێتەوە.


لەسەر داوای فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا و نزیكەی 100 پەرلەمانتاری عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان نووسراوێكی بۆ دادگای باڵای فیدراڵی كردووە و داوای بۆچوون و بڕیاری لێكردووە لەبارەی ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی لە ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا دەنگیان داوە. لەو 14 پەرلەمانتارە كوردە 10 ئەندامیان لە فراكسیۆنی پارتین، دوو ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی و دووەكەی دیكەش سەر بە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.