Erbil 40°C چوارشەممە 17 تەمووز 20:12

ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ک له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر

هیچ ماڵه‌ ئاواره‌یه‌كی عه‌ره‌ب له‌شاری هه‌ولێر ڕووبه‌ڕوی هیچ گرفتێك نه‌بوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ عه‌ره‌بانه‌ی له‌شاره‌كانی تری عیراق په‌نایان بۆ كوردستان هێناوه‌ ئێستا له‌شاری هه‌ولێر ده‌رده‌كرێن له‌شوێنی ئه‌وان ماڵه‌ ئاواره‌كانی كه‌ركوك نیشته‌جێ ده‌كرین، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌م هه‌واڵانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ وه‌ هه‌موولایه‌ك له‌وه‌ دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هاوڵاتیه‌ عه‌ره‌بانه‌ به‌رێزه‌وه‌ له‌شاری هه‌ولێر ژیانی ئاسایی خۆیان به‌سه‌رده‌به‌ن.

هه‌ندێك له‌و ماڵه‌ ئاوارانه‌ی كه‌ركوك له‌شاری ئاشتی دوو نیشته‌جێكراون.به‌ڕێكه‌وتن بووه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نی كۆمپانیای شاری ئاشتی وپارێزگای هه‌ولێر كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌وخانوانه‌ی چۆڵن به‌كرێ بدرێت به‌ ئاواره‌كان.وه‌ ئه‌و ناوانه‌ی له‌سه‌ر دیواره‌كان نوسرابوون ئه‌و خانوانه‌ن كه‌ تائێستا موڵكی كۆمپانیاكه‌ن و به‌كه‌س نه‌فرۆشراون وه‌هیچ ماڵه‌ ئاواره‌یه‌كی عه‌ره‌ب له‌شاری هه‌ولێر ڕووبه‌ڕوی هیچ گرفتێك نه‌بوه‌ته‌وه‌.بۆئاگاداری هه‌موولایه‌ك ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایتی ئاسایشی هه‌ولێر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.