Erbil 22°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 06:26

حه‌شدی شه‌عبی له‌ که‌رکووک دوو هاووڵاتی کورد ده‌ڕفێنن

دوو هاووڵاتیه‌كه‌ دانیشتووی شاری كه‌ركووكن
کوردستان TV
100%


پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له‌ گه‌ره‌كی ره‌حیماوای شاری كه‌ركووك دوو هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقیه‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕفێنران .

كاتژمێر 11:15 خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕی (ڕەحیماوا)ـی شاری کەرکووك نزیک دوكانی ماسی فڕۆش (دڵشاد)، دوو هاوڵاتی کورد بەناوەکانی (یاسین) كه‌ ناسراوه‌ بەیاسین عەرەفە، پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنی یه‌كێتی نیشیتمانی كوردستانه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان به‌ ناوی (هەردی خالید کوێخا نادر)  پیشە کاسبە لەلایەن هێزی سوات و دژە تیرۆری سەر بەسوپای عێڕاق رفێنرا و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ سۆراخێكیان نه‌زانراوه‌.

ئه‌مه‌و دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ رۆژی 5/11/2017 دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی شاری كه‌ركووك روویانداو به‌و هۆیه‌وه‌ 18 كه‌س بوونه‌ قوربانی كه‌ زۆرینه‌یان له‌ گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبین.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شه‌وانه‌ چه‌ند گروپێكی خۆبه‌شی كورد له‌ ناوی شاری كه‌ركووك به‌ تایبه‌تی گه‌ڕه‌كه‌ كوردنیشینه‌كان چه‌كدارانی حه‌شدی و شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌كه‌نه‌ ئامانج، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ پشكنینی ماڵه‌ كورده‌كان، هه‌روه‌ها حه‌شدی شه‌عبی به‌ جلوبه‌رگی پۆڵیسی فیدراڵی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر ده‌كات كه‌ به‌ گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان به‌ گرووپه‌ خۆبه‌خشه‌كان.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌نجامده‌رانی  دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوكیان كرده‌ ئامانج، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.