سکاڵا لە دژی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەجووڵێنێت، لە نووسراوێكدا داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان، داوا لە دادگای لێكۆڵینەوەی ھەولێر دەكات، رێكاری یاسایی بەرامبەر پەرلەمانتار رابون مەعروف بگرنەبەر.
داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان، سکاڵا لە دژی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەجووڵێنێت کە ئێستا لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانای (نالیا) کار دەکات.
لە نووسراوێكدا كە وێنەیەك دەست ماڵپهری كوردستان تیڤی كەوتووە، داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان، داوا لە دادگای لێكۆڵینەوەی ھەولێر دەكات، رێكاری یاسایی بەرامبەر پەرلەمانتار رابون مەعروف بگرنەبەر.
وەك لە نووسراوەكەدا ھاتووە: پەرلەمانتار رابون تۆفیق مەعروف، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا له تهلاری پهرلهمانی كوردستان ھەڵساوە بە تانەدان لە پێشمەرگە و دەزگا فەرمییەكانی ھەرێم، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی كە ئاسایشی ھەرێم بكەوێتە مەترسی و چەندین رووداوی نەخوازراوی لێكەوتەوە، لەم سۆنگەیەوە بە گرتنبەری رێكاری یاسایی پێویست دژی ناوبراو بەپێی ماددەی (226) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی 1969ی ھەمواركراو، لە دەرئەنجامەكەی ئاگادارمان بكەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.