له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی هاووڵاتیه‌ك ده‌ستڕێژی گوللـە ده‌كات و له‌ئاكامدا سێ هاووڵاتی بریندار ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلسی سلێمانی رایگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 7-11-2017 له‌به‌رده‌ركی سه‌را له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی هاووڵاتیه‌ك ده‌ستڕێژی گوللـەی كردووه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه سێ هاووڵاتی برینداربوون و ئه‌و تۆمه‌تباره‌شی ته‌قه‌كانی كردووه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌برینداره‌كان كێشه‌ی هه‌بووه.
هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌ڵێ: دوای گه‌یشتنی ده‌ستبه‌جێی هێزه‌كانی پۆلیس ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیركراو برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گوازراونه‌ته‌وه‌و باری ته‌ندروستیشیان جێگیره، له‌ئێستاشدا هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان له باره‌ی روداوه‌كه‌وه ده‌ستپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.