به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌رێوه‌چوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه چه‌ند پرسێكی گرینگ تایبه‌ت به كورد‌و ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه له كوردستان به گشتی و ناوچه دابرێنراوه‌كان به تایبه‌تی ده‌گوزه‌رێت.
دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، مه‌حمود مه‌حه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گوتی: حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وه‌كانی كورد نه‌هێڵێت و له ناویان به‌رێت ،
هه‌روه‌ها گوتی : به‌رپرسانی عێراق كار بۆ تێكدانی یه‌كریزی پێكهاته‌كانی كورد ده‌ده‌ن له كوردستاندا.
راشیگه‌یاند : سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵی پاراستنی ته‌بایی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان و ده‌دات و پێویسته به‌رگه‌ی ئه‌و پیلانه گه‌وره‌یه بگرین كه دژ به گه‌لی كورد له‌ئارادایه.
وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی له درێژه‌ی قسه‌كانیا گوتیشى: دۆخه‌كه ناهه‌مواره‌و له ئێستادا زه‌مینه له‌بار نییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی تر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.