Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:27

نێچیرڤان بارزانی : تاکه‌ ڕێگه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان گفتوگۆ و دیالۆگه‌

به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ل به‌غدا
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان گفتوگۆ و دیالۆگه‌ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێشتر و ئێستاش ئاماده‌ییی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددی‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ل به‌غدا، ده‌ربڕیوه‌‌.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7/11/2017 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا باس له‌ دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی كۆتاییهێنان به‌و گرژییانه‌ بده‌ن كه‌ به‌م دواییه‌ له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان دروست بوون، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ دیالۆگێكی جدددی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان ده‌ست پێ بكرێت، له‌مباریه‌شه‌وه‌ ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ زه‌مینه‌سازی بۆ دروستكردنی گفتوگۆ و دیالۆگ، به‌ پێویست زانرا.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ تاكه‌ ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان گفتوگۆ و دیالۆگه‌ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێشتر و ئێستاش ئاماده‌ییی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددی‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ل به‌غدا، ده‌ربڕیوه‌‌.

تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ دۆخی ناوچه‌كه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.