ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پێشوازی لە بەیاننامەكەی سعودیە كرد لە سەر رۆڵی ئێران لە یەمەن و ناردنی چەك و مووشەك بۆ چەكدارە حوسیەكان
رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكای گواستەوە بەوەی پەنتاگۆن تەئكیدی كردۆتەوە كە ئەمریكا و سعودیە پێكەوە كار دەكەن لە شەڕی توندڕەوان و كۆتایی هێنان بە هەژموونی ئێران بەوەی سەقامگیری ناوچەكەی ئاڵۆز كردووە .
پێشتریش عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیە لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی رایگەیاندبوو كە وڵاتەكەی بە هیچ شێوەیەك لە تیرۆر نابوورێت .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.