Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:20

عادل جوبەیر: له‌کاتی‌ گونجاودا وه‌ڵامی‌ ره‌فتاره‌ دوژمنکارییه‌کانی‌ ئێران ده‌ده‌ینه‌وه‌

وەزیری دەرەوەی سعودیە هۆشداری دایە ئێران
کوردستان TV
100%


عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیە هۆشداری دایە ئێران و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک ڕێگەنادات بە دەستدرێژیکردن بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکەی و ئاماژەی بەوەشکرد، دەستوەردانی ئێران زیان بە ئاسایشی دەوڵەتانی هاوسێی دەگەیەنێت.

عادل جوبه‌یر له‌ نوسینێكدا كه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ نوسیویه‌تی‌، سعودیه‌ له‌كاتی‌ گونجاودا وه‌ڵامی‌ ره‌فتاره‌ دوژمنكارییه‌كانی‌ ئێران ده‌داته‌وه‌ و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆرستان و پشتیوانه‌كانیان لێبورده‌ نابین.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، تیرۆریزمی‌ ئێرانی‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ ئاسایش و ئارامی‌ و  كوشتنی‌  منداڵان  و پێشێلكردنی‌ یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌.

ئەوە لە کاتێکدایە هاوپەیمانی سەربازی کە لەلایەن سعودیەوە سەرپەرشتی دەکرێت لە جەنگی یەمەن، لە بەیاننامەیەکدا دوێنێ 5ی تشرینی یەکەم سەرجەم دەروازە وشکانی و ئاوی و ئاسمانییەکان بەڕووی ئەو وڵاتەدا داخست، دوای ئەوەی چەکدارە حوسییەکان موشەکێکی بالیستیان ئاراستەی ڕیازی پایتەختی سعودیە کرد.

دوای خستنەخوارەوەی موشەکەکەش دەسەڵاتدارانی سعودیە ئێرانیان بە تێوەگلان لە ئاڕاستەکردنی ئەو موشەکە بەسەر وڵاتەکەیان تومەتبار کرد، کە حوسییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لێڕاگەیاندبوو.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ین، ئێران به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ به‌حزب و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق بووه‌ به‌ مه‌ترسى ڕاسته‌قینه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و پێویسته‌ ڕابگیرێت.

خال بن ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ین، له‌ توویتێكدا له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ توویته‌ر ڕای گه‌یاند: "زۆر به‌باشى ده‌زانین، كه‌ كۆمارى ئیسلامی ئێران، به‌ حزبه‌كانى و حه‌شدى شه‌عبى و عه‌سائیب (عه‌سائیبى ئه‌هلولحه‌ق به‌سه‌رۆكایه‌تى قه‌یس خه‌زعه‌لى) مه‌ترسى ڕاسته‌قینه‌ن بۆ سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.