Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 00:52

سبه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ده‌گاته‌ ئه‌مریکا

سەرۆك كۆماری توركیاش سەردانی رووسیا و كوەیت دەكات
کوردستان TV
100%

سبەی سێشەممە بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌گاته‌ ئه‌مریكا، بریاره‌ له‌گه‌ل مایك پێنس جێگری دۆنالد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه‌و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ى هاوكاریكردنی یه‌په‌گه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو راگرتنی ڤیزای ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی توركیا ده‌كرێت .

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ رۆژنامه‌ى "یەنی شەفەق"ی توركی رایگه‌یاند" رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا 13ی ئەم مانگە سەردانی رووسیا و دواتر كوەیت دەكات.

ئەردۆغان له‌و سه‌ردانه‌یدا لەگەڵ كاربه‌ده‌ستانى رووسیا پرسی سووریا و ئۆپەراسیۆنی عەفرین و دروستكردنی ناوچەی ئارام لە پارێزگای ئیدلیب و رێككەوتنی موشەكی بەرگری روسی S400 تاوتوێ دەكات.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.