Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:56

ترەمپ باسی لە پێشێلکارییەکانی کۆریای باکوور ده‌کات

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپى سەرۆکی ئەمریکا لە تۆکیۆ
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ ژاپۆن رایگەیاند ئیتر ئارامی نەماوە بەرانبەر سەرەڕۆییەكانی كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكوور.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا شینزۆ ئابی، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپى سەرۆکی ئەمریکا لە تۆکیۆ گوتی: ژاپۆن پێویستە توانا بەرگرییەکانی باشتر بکات، لەم بارودۆخە خراپەی ناوچەکەدا.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، ژاپۆن هەر موشەکێکی کۆریای باکوور دەخاتە خوارەوە کاتێک کە ڕێککەوتنی کڕینی چەک و پێداویستییە ئەمریکییەکان تەواو دەبێت.

ترەمپ باسی لە پێشێلكارییەكانی كۆریای باكوور كرد و داوای لە كیم جۆنگ ئۆن كرد بە زووترین دەستبەسەركراوان ئازاد بكات، ئەگەر ئەمە بكەن، ئەوا ئەمریكا وەك نیەتپاكی لێكی دەداتەوە و دەبێتە هەنگاوی یەكەم بۆ چارەسەری كێشەكان.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پابەندە بە بازرگانی ئازاد و سەربەخۆوە لەگەڵ ژاپۆندا بۆ زیادکردنی توانا بازرگانییەکانی ئەمریکا.

ڕوونیشیکردەوە، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لەئایندەدا بڕێکی زۆر لەپێداویستی سەربازی لە ئێمە دەکڕێت، چونکە پێویستە ئەوە بکات. ھەروەھا گوتی: ئەوە کارێکی زۆر بۆ ئێمە و ئاسایش بۆ ژاپۆن دەڕەخسێنێت.

لەبارەی تۆنی قسەکردنی توندی خۆی سەبارەت، بە بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی کۆریای باکوور ترەمپ گوتی: ھەندێک خەڵک وتویانە کە شێوازی قسەکردنی من بەھێزبووە، بەڵام بڕوانە لەماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا چی ڕوویداوە بەشێوازی دەربڕینی زۆر لاواز.

سەردانەکەی ترەمپ بۆ ژاپۆن لەسەرەتای گەشتەکەیدایە بۆ کیشوەری ئاسیاو وابڕیارە 12 رۆژ درێژە بکێشێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.