مه‌حموود عه‌له‌وى وه‌زیرى هه‌والگرى ئێران رایگه‌یاند كه به‌م دواییه زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س له ئێرانه‌وه هاتوونه‌ته عێراق ، به مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له یادى چله‌ى ئیمام حوسێنداو بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى مانگێك له عێراق ده‌مێننه‌وه و به‌شدارى به‌رێوه‌چوونى مه‌راسیمى چلهمینى ئیمام حوسێن ده‌كه‌ن، كه بریاره له رۆژى پێنجشه‌ممه 9/11/2017 به‌رێوه‌بچێت.
له لایه‌كى تره‌وه ئه‌میر جه‌عفه‌رى فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانى به‌رگرى ئاسمانى ئێران رایگه‌یاند" كه هێزى ئاسمانى ئێران به فرۆكه‌ى تایبه‌ت و فرۆكه‌ى بێ فرۆكه‌وان چاودێرى به‌رێوه‌چوونى مهراسمیى چله‌ى ئیمام حوسێن ده‌كات له شارى نه‌جه‌ف و كهربهلاو ئه‌وان چه‌ندین فرۆكه‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ى سه‌ردانیكه‌رانى ئێرانى ئاماده كردووه‌و له نزیكه‌وه‌ش به فرۆكه‌ى تایبه‌ت و ڕاداره‌وه ئاسایشى به‌رێوه‌چوونى مه‌راسیمه‌كه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.