مەسعوود بارزانی لە دیمانه‌یه‌كدا لەگەڵ جان عەڕاف په‌یامنێرى رادیۆی"NPR"ى ئه‌مه‌ریكى كه باره‌گاكه‌ى له قاهیره‌یه، رایگەیاند" لە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمى هه‌رێمى کوردستان، پەشیمان نیم و ئێمه دواى ریفراندۆم چاوەڕوانی داخستنی سنوور‌و گەمارۆی ئابووریمان دەکرد، بەڵام هەرگیز چاوەڕوانی ئەوەمان نەکردووە کە هێرشی سەربازیی بکرێتە سەرمان.
لەبارەی پەیوەندییەکانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ئەمریکا و رووسیا، مه‌سعوود بارزانی رایگەیاند" ئێمه پێداچوونه‌وه بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا ده‌كه‌ین، چونکە پشتگیری عێراقیان کرد لە دژی هەرێمی کوردستان و هەروەها رۆڵی رووسیای لەبارەی ریفراندۆمه‌وه بە ئه‌رێنى وەسفکرد.
جان عەڕاف، به‌شێكى دیمانه‌كه‌ى لەگەڵ سه‌رۆك بارزانى لە لاپه‌ره‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆرى كۆمه‌لایه‌تى "توویتەر" بڵاوکردووتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ تەواوی دیمانه‌كه بڵاوبکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.