Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:57

ناسنامەی هێرشبەرەکەی سه‌ر کلێساکه‌ی تێکساس ئاشکرا کرا

27 کەس كوژران و 20 يش برینداربوون
کوردستان TV
100%

سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەمریکا ناسنامەی هێرشبەرەکەی سەر کلێسایەکی ویلایەتی تێکساس ئاشکرا كرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەمریکاوە گواستوویانەتەوە، دیڤن پاتریک کیلی، کە دوای رووداوەکە بە گولەی پۆلیس کوژرا، كه‌ سەربازی هێزی ئاسمانیی ئەمریکی بووە لە 2010 تا 2014 و لە خزمەتی سەربازی بەهۆی ”کارێکی ئابڕووبەر“ دەرکراوە.

ئەو سەرچاوە ئەمنییانە رەتیان کردووەتەوە کیلی پەیوەندیی بە گرووپ و رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە هەبێت.

تێزانین درەنگانی شەوی یەکشەممە 5/11/2017، دیڤن پاتریک کیلی (تەمەن 26 ساڵ)، بە چەک هێرشی کردە سەر کڵێسای مەعمەدانی لە ناوچەی سوزەرلاند سپرینگس لە رۆژهەڵاتی شاری سان ئەنتۆنیۆ و بووە هۆی کوژرانی 27 کەس و برینداربوونی 20 کەسی دیکە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.