چه‌كدارانی میلیشیاكانی حه‌شد شه‌عبی كتێبخانه‌یه‌كی كه‌سێكی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تی كوردیان شاری خورماتوو سووتاند.
كتێبخانه و په‌ڕاوگه‌ی سه‌یده‌كان، یه‌كێك بوو له سه‌نته‌ر و ناوه‌نده رووناكبیرییه‌كانی خورماتوو كه هی هاووڵاتییه‌كی كورد بوو به ناوی بێستوون و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته.
بێستوون لاپه‌ره‌ی تاییبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) رایگه‌یاندووه: "چه‌كدارانی توركمانی حه‌شدی شه‌عبی" په‌ڕاوگه‌كه‌میان سووتاندووه.
سووتاندنی كتێبخانه‌كه‌ی بێستوون له كاتێك دایه كه‌چه‌كدارانی ئه‌و میلیشیایانه ده‌یان خانووی هاووڵاتییانی كوردیان له خورماتوو سووتاندووه و ته‌قاندووه‌ته‌وه جگه له ئاواره‌كردنی ده‌یان هه‌زار كه‌س .
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.