رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 4/11/2017 له ئاهه‌نگێكی سێركدا له وڵاتی مالیزیا فیلێكی ته‌مه‌ن 42 ساڵ به خهرتوومهكانی تابلۆیه‌ك ده‌كێشێت ،پاشان له هه‌راجكردنێكی ئاشكرادا خاوه‌نی فیله‌كه تابلۆكه‌ی له‌گه‌ڵ دووتابلۆی تر ههراجكرد.
شایانی باسه فیله‌كه له‌رێگه‌ی خهرتوومهكانییهوه فڵچه ده‌گرێت پێش ئه‌وه‌ی له تابلۆیه‌كه بدات له به بۆیه‌كان ده‌دا، ئه‌نجا تابلۆكه ده‌كێشێت وه‌كو هونهرمهنێك له‌گه‌ڵ فڵچه‌كه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
فیله كه ناوی ساندرایهو ئێستا زیاتر وه‌كو نیگاركێش ناسراوه‌و ناوبانگیشی ده‌ركردوه.
له هه‌راجكردنێكی ئاشكرادا 3 تابلۆی ئه‌م فیله به‌بڕی 40 هه‌زار "فڕۆنتی" مالیزی فرۆشرا، كه ده‌كاته" 150" دۆلار بۆ هه‌ر تابلۆیه‌ك، نیاز وایه پاره‌كه‌ش بۆ یه‌كێك له ریكخراوانه خه‌رج بكرێت و كه گرنگی به پاراستنی فیله‌كان ده‌دات له مالیزیا.
شایانی باسه فلۆریۆن ریتستێری راهێنه‌رو خاوه‌نی ساندرایه ئاشكرایكردووه ماوه‌ی 40 ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و فیله مێیه‌دا ده‌ژی و په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان وه‌ك دوو ئه‌ندامی خێزانێكن.
سه‌رچاوه/ ئه‌لغد پرێس
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.