Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:43

هێرشه‌کانی داعش له‌ عه‌ده‌ن بووه‌ هۆی کوژرانی 15 که‌س

ئه‌و دوو هێرشه‌ له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و ته‌قه‌كردن بووه‌
Aden Attack
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا كه‌ ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجامدراون، نزیكه‌ی 20 كه‌سیش بریندار بوون، به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ش داعش گرتوویه‌ته‌ ئه‌ستۆ .

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌و دوو هێرشه‌ له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و ته‌قه‌كردن له‌ گه‌ڕه‌كی خوور مسگه‌ر روویانداوه‌ و دواتریش به‌ ته‌قه‌ له‌ هاوڵاتیان درێژه‌ی پێدراوه‌ .

رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌ راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌یه‌ك وێڕای گرتنه‌ ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كان، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ 50 كه‌س له‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌دا كوژراون .

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی داعشدا ئاماژه‌ كراوه‌ به‌وه‌ی كه‌ دوای ته‌قینه‌وه‌ و ته‌قه‌كردنه‌كان، بینای فه‌رمانگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی عه‌ده‌ن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌م تیرۆیستانه‌وه‌ ئاگری تێبه‌ردراوه‌ و ژماره‌یه‌ك پۆلیسی ناو بیناكه‌ له‌ ئاگردا سووتاون .

پۆلیسی یه‌مه‌نیش رایگه‌یاند كه‌ یه‌كێك له‌ هێرشه‌كان به‌ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ر رێگه‌ی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رپرسی ئاسایشی عه‌ده‌ن بووه‌ و هێرشی دووه‌میش له‌ بینای فه‌رمانگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان روویداوه‌ .

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.