Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 08:42

ناتانیاهۆ: ڕێگه‌ ناده‌ین ئێران بنکه‌ی سه‌ربازی له‌سنووری ئیسرائیل دابنێ

ده‌بێ به‌ كردار دژی پاوانخوازیی ئێران بووه‌ستینه‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ، هۆشدارییه‌كی دیكه‌ ده‌داته‌ ئێران و ده‌ڵێت: ڕێگه‌ به‌ بنیاتنانی پێگه‌ی سه‌ربازیی ئێران له‌سه‌ر سنووری ئیسرائیل ناده‌ین.

بنیامین ناتانیاهۆ ،سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه‌ : له‌ كاتێكدا داعش ده‌رده‌كرێت، ئێران ده‌خزێته‌ ناوه‌وه‌و به‌ نیازی بنیاتنانی پێگه‌ی سه‌ربازییه‌ له‌ سوریا و له‌سه‌ر سنووری ئیسرائیل. ئیسرائیلیش ڕێگه‌ نادات ئه‌مه‌ ڕووبدات.

 هه‌روه‌ها ناتانیاهۆ له‌باره‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان گوتی: ئه‌مه‌ زه‌نگێكه‌ بۆ كۆمه‌ڵَگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاوه‌كو به‌ كردار دژی پاوانخوازیی ئێران بووه‌ستینه‌وه‌ .

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.