Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:56

وەزیرانی بەرگری وڵاتانی باکووری ئەوروپا کۆدەبنەوە

ئەم كۆبوونەوەیە هاوكاتە لە گەڵ سەردانی فەرمی جیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ فللەندا
وەزیرانی بەرگری وڵاتانی باكووری ئەوروپا كۆدەبنەوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگری فللەندا رایگەیاند كە بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی بەرگری وڵاتانی باكووری ئەوروپا لە هلسنكی كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی بەرگری فللەندا رایگەیاند كە لەم كۆبوونەوەیەی وەزیرانی بەرگری باكوری ئەوروپا چەند مەسەلەیەك تاوتۆی دەكرێت لەوانە هەماهەنگی كردنی هاوبەش و كڕینی چەك و مەشقی هاوبەش لە گەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتەكانیان .

چاوەڕوانیش دەكرێت وەزیرانی بەرگری وڵاتانی باكووری ئەوروپا یاداشتنامەیەك واژوو بكەن لە سەر ئاڵوگۆڕی زانیاری و هاوكاری لە چاوەدێری ئاسمانی .  ئەم كۆبوونەوەیە هاوكاتە لە گەڵ سەردانی فەرمی جیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا  بۆ فللەندا .وڵاتانی بەشدار بووی كۆبوونەوەكە بریتین لە پۆلۆنیا و هۆڵەندا و بەریتانیا و ئەڵمانیا .  

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی  

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.