Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 21:32

ھەموو خاڵە سنوورییەکان بە ڕووی ھەرێمی کوردستان ده‌کرێنه‌وه‌

ماوەی سێ هەفتەیە ھەموویانی بە ڕووی ھەرێمی کوردستاندا داخراون
کوردستان TV
100%

بڕیارە  خاڵی سنوری پەروێزخان لە لایەن ئێرانەوە بە ڕووی ھەرێمی کوردستاندا بکرێتەوە، بەڕێوبەری گشتیی پێوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئێرانیش دەڵێت، ئێران باسی لەوە کردووە، ھەموو خاڵە سنوورییەکان بە ڕووی ھەرێمی کوردستاندا بکاتەوە.

ئێران سێ خاڵی سنووریی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەیە، پەروێزخان و حاجی ئۆمەران و باشماخ، لەگەڵ چەند خاڵی دیکەی سنووریی نافەرمی، کە ماوەی سێ هەفتەیە ھەموویانی بە ڕووی ھەرێمی کوردستاندا داخستووە و ھاتوچۆ و جموجووڵی بازرگانییسن لێ وەستاوە.

لەم بارەیەوە، ئارام سایەخان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی خاڵی سنووریی پەروێزخان  ڕایگەیاند'' ئێمە قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کردووە، باسیان لەوە کردووە، کە خەریکی ڕێکخستنی مەرزی پەروێزخان و ھێنانی بازرگان و بارھەڵگەرەکانین بۆ ئەوەی ئەو مەرزە بکرێتەوە، بۆیە گەر ئامادەکارییەکان تەواو بن، سبەی مەرزەکە دەکرێتەوە، گەرنا دەکەوێتە ڕۆژی سێشەممە.''

لەبارەی ھەمان پرسەوە، عەبدوڵا ئاکرەیی بەڕێوبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، ڕایگەیاند'' بە ھۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییانەوە، ئێران ھەرسێ خاڵە سنوورییەکەی خۆی بە ڕووی ھەرێمی کوردستاندا داخستووە و ئێمەش قسەمان لەگەڵ کردوونە و باسیان لەوە کردووە، ئەو خاڵە سنووریانە دەکەنەوە و نەیانگوتووە نایانکەنەوە، بەڵام کاتەکەی دیار نییە.''

لەبارەی کردنەوەی خاڵی سنووریی پەروێزخانەوە، گوتی: ''دەنگۆی ئەوە ھەیە کە ئەو مەرزە بکەنەوە و باسیان لەوە دەکرد، خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەرانیش دەکەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوەتەوە.''

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.