Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:55

ناوه‌رۆکی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان و پارێزگار و به‌رپرسی هه‌ردوو یه‌که‌ی ئیدارییه‌کان

جەخت لەسەر دیالۆگ و گفتوگۆ لەسەر بنەمای دەستوور بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیەكان كراوەتەوە
کوردستان TV
100%


كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و پارێزگار و به‌رپرسی هه‌ردوو یه‌كه‌ی ئیدارییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو، دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه‌.

ئەمڕۆ یەكشەم 5ی تشرینی دووەم، كۆبوونەوەیەك لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو، دوابەدوای كۆبوونەوەیەكەیش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕای گەیاند، لەو كۆبوونەوەیەدا كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە ئەو ڕێژەی بودجەی كە بەغدا بۆ كوردستان دیاری كردووە رەت بكرێتەوە، چونكە بەشی نیوەی مووچەخۆرانی كوردستان دەكات.

زیاتر گوتی، پێویستە بەغدا لە بودجەی ئەمساڵدا وەك پارێزگا هەڵەبجە دیاری بكات و مامەڵەیەكی جیاوازی لەگەڵدا بكات و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش بەپێی سیستەمی بایۆمەتری مووچە رەوانە بكرێت.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەكەدا گوتی، بۆ دەربازبوون لەو تەنگژەیەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، پێویستە بەغدا پاڵپشتی بكات و هاووڵاتییانیش هاوكاری حكوومەت بن و وڵاتانی نێودەوڵەتیش هەڵوێستیان هەبێت.

رەتكردنەوەی ئەو ڕێژە بودجەیە لەلایەن پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، لە كاتێكدایە كە ئێستا بەغدا بودجەی كوردستان لە 17% كەم كردووەتەوە بۆ 12% و ئەوەش كاریگەری ئەرێنیی ئابووری لە كوردستان دروست دەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە،"پێشوازی لەدەستپێشخەریەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدڕاڵ دەكەین بۆ پێدانی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان".

بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، جەخت لەسەر دیالۆگ و گفتوگۆ لەسەر بنەمای دەستور بۆچارەسەركردنی ناكۆكیەكانی نێوان هەردوو حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوەتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.