Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:40

کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ ده‌یان تاوانی سێکسیان ئه‌نجامداوه‌

تا ئێستا رێكاری یاسایی بۆ ئه‌م دۆسییانه‌ نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر
Stephane Dujarric
کوردستان TV
100%

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند كه‌ له‌ نێوان مانگه‌گانی ته‌مموز تا ئه‌یلولی ئه‌مساڵ 31 دۆسییه‌ی تازه‌ی تاوانی ده‌ستدرێژیی سێكسی له‌ دژی كارمه‌ندانی ئه‌م رێكخراوه‌ خراوه‌نه‌ته‌ڕوو .

به‌ وته‌ی ستیفان دۆژاریك وته‌بێژی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، تا ئێستا رێكاری یاسایی بۆ ئه‌م دۆسییانه‌ نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر و ته‌نیا له‌ قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدان. 

هه‌روه‌ها ناوبراو له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی له‌ ماوه‌ی 3 مانگدا 4 لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌نجامدراوه‌ و تۆمه‌تی یه‌كێك له‌ دۆسییه‌كان سه‌لمێنراوه‌ .

به‌ وته‌ی ناوبراو، له‌ 31 دۆسییه‌ی تۆمه‌تی ئاراسته‌كراودا، 12 دۆسییه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی ئێستای ئاماده‌ له‌ ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست و وڵاتی مالی هه‌یه‌، كه‌ 15 كه‌س له‌و كارمه‌نده‌ ناسه‌ربازییانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ تۆمه‌تبار كراون، كارمه‌ندانی كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانن .

چوار دۆسییه‌ی دیكه‌ش په‌یوه‌ندییان به‌ سێ كارمه‌ندی رێكخراوی جیهانی كۆچبه‌ران و كارمه‌ندێكی یونیسێف هه‌یه‌، به‌ له‌به‌رچاو گرتنی هاتنی پشووی كۆتایی هه‌فته‌، ئه‌م دوو رێكخراوه‌ هیچ هه‌ڵوێستێكیان پیشان نه‌داوه‌ .

نزیكه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ ده‌بێت كه‌ راگه‌یاندنه‌ جیهانیه‌كان و خودی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش چه‌ندین كرده‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی سێكسی كارمه‌ندان و سه‌ربازانی سه‌ر به‌ ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ شوێنه‌ جۆراوجۆره‌كانی جیهان ئاشكرا ده‌كه‌ن، جا له‌ هایتیه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ دارفۆر و له‌ ئێستاشدا ئه‌م دۆسییانه‌ی ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست ئاشكرا بووه‌ .

ستیفان دۆژاریك وته‌بێژی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی كرد كه‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ تازه‌كانی خۆیدا به‌دوای روونكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی سێكسیدا ده‌گه‌ڕێت و په‌رۆشی خۆیشی ده‌ربڕیی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ دۆسییه‌كان چه‌ندین ساڵی خایاندووه‌ . 

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.