Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:12

حه‌شدی شه‌عبی گه‌ڕه‌که‌کانی نێو که‌رکوک دابه‌ش ده‌کات

شیعه‌یه‌كی زۆریان هێناوه‌ته‌ نێو كه‌ركوك
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، رایده‌گه‌ێنێ، شیعه‌كان جگه‌ له‌ به‌ عه‌ره‌بكردن ته‌یشعیشیان بۆ زیاد كردووه‌، ئێستاكه‌ ئه‌وان گه‌ڕه‌كه‌كانی نێو شاری كه‌ركوكیان به‌سه‌ر گرووپه‌كانی نێو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دابه‌شكردووه‌و هه‌وڵی گۆڕینی گه‌ره‌كه‌ كوردییه‌كان ده‌ده‌ن.

رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، رایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی چاك بزانن ئێستا كه‌ركوك نه‌ هه‌ر ته‌عریب ده‌كرێت، به‌ڵكو به‌ شیعه‌ش ده‌كرێت، شیعه‌یه‌كی زۆریان هێناوه‌ته‌ نێو كه‌ركوك.

هه‌روه‌ها گوتی:ئه‌وه‌ی حیزبی به‌عس كردی ده‌بێ بڵێن هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌ حیزبی به‌عس،چونكه‌ حیزبی به‌عس 35ساڵ هه‌وڵی به‌ عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوكی دا، به‌ڵام بۆی نه‌كرا، به‌ڵام ده‌ستكاری مه‌زهه‌بی نه‌كرد.

گوتیشی: شیعه‌كان جگه‌ له‌ به‌ عه‌ره‌بكردن ته‌یشعیشیان بۆ زیاد كردووه‌، ئێستاكه‌ ئه‌وان گه‌ره‌كه‌كانی شاری كه‌ركوكیان به‌سه‌ر گرووپه‌كانی نێو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دابه‌شكردووه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان خه‌ریكن زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ناوچه‌ سوننییه‌كان به‌ شیعه‌ ده‌كه‌ن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.