گرووپێكی توركمانی نێو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی بوونی ناكۆكی له گه‌ڵ گروپێكی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی رێگای نێوان به‌غدا كه‌ركوییان داخست.
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی توركمانی كه گرووپێكی سه‌ر به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبین، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی توركمانی دانیشتووی دوزخورماتو، له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا رێگای نێوان كه‌ركوك - به‌غدایان داخست.
داخستنی ئه‌و رێگایه له كاتێكدایه كه كێشه كه‌وتۆته نێو گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌شێكی ئه‌و گرووپه بۆ ماوه‌ی دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، له هه‌مانكاتیشدا داوا له‌و هێزه كراوه كه نابێ به‌شداری داهاتووی عێراق بكات و ده‌بێ له‌و شوێنانه‌ی داگیریان كردووه پاشه‌كشێ بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.