پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/11/2017 له هه‌ولێر، سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، له‌گه‌ڵ پارێزگاران و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و ئیداره ناوچه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕۆڵى پارێزگاران و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و ئیداره ناوچه‌ییه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى هاووڵاتیان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه و قه‌یرانه‌كاندا به به‌رزى هه‌ڵسه‌نگێنرا و داكۆكى له‌وه كرایه‌وه كه یه‌كڕیزى و هاوكاریى پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كانیان له‌گه‌ڵ داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان، تاقه ڕێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى دۆخى سه‌ختى ئێستاى هه‌رێمى كوردستانه.
كۆبوونه‌وه‌كه دووپاتى كرده‌وه سیاسه‌تى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ به ڕوونى دیاره كه مه‌به‌ست لێى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستانه و نابێت بڕیاره ناده‌ستوورییه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدرال، كاریگه‌رى له پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كانیان بكات و ئه‌و بڕیارانه و ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ حكوومه‌تى فیدراڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌یكات، نابێت ببێته هۆى لێكترازان و دروستكردنى كێشه له نێوان پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌مڕۆى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم و هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دابینكردنى مووچه و شایسته داراییه‌كانیان تاوتوێ كرا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌باره‌ى دابینكردنى مووچه‌ى پارێزگاكانه‌وه ده‌یڵێت، له پرۆپاگه‌نده‌یه‌كى سیاسى زیاتر نییه و باشترین به‌ڵگه‌ش ڕه‌شنووسى بودجه‌ى ساڵى 2018ى عێراقه كه ئه‌و به‌شه‌ى له بودجه بۆ هه‌رێمى كوردستانى دیارى كردووه، به‌شى ته‌نانه‌ت یه‌ك پارێزگاى هه‌رێمى كوردستانیش ناكات و به‌م سیاسه‌ته حكوومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێ دووبه‌ره‌كى له‌نێوان پارێزگاكان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا دروست بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.