له بنه‌ماڵه‌ی بوش كوڕ و باوكێك بوونه‌ته سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، كه له رواڵه‌تدا وه‌ك دیاره هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تڕا‌مپ له حزبی كۆمارییه‌كانن، به‌ڵام كه‌مترین نرخ بۆ كرده‌وه سیاسییه‌كانی ناوبراو دانانێن و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ئه‌م سه‌رۆك كۆماره‌ی ئێستای وڵاته‌كه‌یان حزبی كۆماریخوازه‌كانی لاواز كردووه .
له كتێبێكدا له‌ژێر ناونیشانی دوایین كۆماریخوازه‌كان كه به‌مزووانه له‌ژێر چاپ ده‌رده‌چێت، ئه‌م باوك و كوڕه رایانگه‌یاندووه كه به‌ڕای ئه‌وان دۆناڵد تڕا‌مپ زۆر نائاگایه له كاروباری سیاسیی .
له شوێنێكی دیكه‌شدا بوشی باوك ده‌ڵێت تڕا‌مپ ته‌نیا به‌دوای گه‌یشتن به خواسته كه‌سییه‌كانی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت .
بوشی كوڕیش پێیوایه كه ئه‌م كابرایه هیچ له مانای سه‌رۆك كۆماریی تێنه‌گه‌یشتووه و له ئه‌نجامدا كۆڕای هه‌ردووكیان ئه‌وه‌یه كه تڕا‌مپ زیانی زۆری به حزبی كۆماریخوازانی ئه‌مریكا گه‌یاندووه .
شایه‌نی باسه كه بوشی باوك ئه‌وه‌شی وتووه كه له دوایین خولی هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری وڵاته‌كه‌یدا ده‌نگیداوه به هیلاری كلینتۆن كه له حزبی ركابه‌ریان بووه، واته حزبی دیموكراتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا .
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.