Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:03

ترەمپ سه‌ردانى ژاپۆن و کۆریای باشوورو چین و ڤێتنام و فیلیپین دەکات

ئەمە درێژترین سەفەری تره‌مپه‌ بۆ ئاسیا
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریکا دوێنێ هەینی لە سەرەتای سەفەری دوازدە ڕۆژەی خۆیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، گەیشتە هاوایی و سەردانی پێنج وڵاتی دیکەش دەکات.كه‌ ئەمە درێژترین سەفەری تره‌مپه‌ بۆ ئاسیا، لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا.

سەفەری ترەمپ، بۆ ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە ژاپۆنەوە دەست پێ دەکات و پاشان سەردانی کۆریای باشوور، چین، ڤێتنام و فیلیپین دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ لە دوورگەی هاوایی جیا لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامانی ئەرکانی فەرماندەیی زەریای ئارام، سەردانی (پرل هاربر)ی کرد و ڕێزی لو کوژراوانی هێرشی ئاسمانیی ژاپۆن لە دیسەمبەری 1941 گرت.

هاوکات لەگەڵ ئەم سەفەرە ڕۆژی هەینی کۆشکی کرملین ئاشکرای کردووە، هەندێ دانوستان بۆ دیداری ولادیمیر پۆتین، سەرکۆماری ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئابووریی ئاسیا ئەنجام دراون، ڕاوێژکارانی سەرکۆماری ئەمریکاش لە کاردانەوە بەم ڕاپۆرتە گوتوویانە، لەوانەیە ئەم دیدارە ڕوو بدات.

لەلایەکی دیکەشەوە دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی (فۆکس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "لەوانەیە لەگەڵ پۆتین دیدار پێک بێنین، چونکە ئەم دیدارە گرنگە و ئەوان دەتوانن لە قەیرانی کۆریای باکووردا یارمەتیدەرمان بن، ئەوانی هەروەها دەتوانن لە پرسی سووریا هاوکاریمان بکەن و ئێمەش دەبێت لەبارەی ئۆکرانیاوە گفتوگۆ بکەین".

ئەمڕۆش ترەمپ سەردانی ژاپۆن دەکات و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەبارەی قەیرانی مووشەکیی و ناوکیی کۆریای باکوور باس و گفتوگۆ دەکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.