هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتى كوردستان لە تویتێکدا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتى: "عەبادی تووشی غروور و لەخۆباییبوون بووه ، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دەرەنجامی خراپی لێ بکەوێتەوە".
پاش داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران و حزبوڵای لوبنانەوە، حەیدەر عەباری تووشی غرووری درۆئین بووە و ڕۆژانە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە (فەیسبووک) بەهۆی ئەو حاڵەتە دەروونییەوە لەدژی کورد و هەرێمی کوردستان زیاتر لە دە پۆست دەکات و هەندێ لە پۆستەکانیدا باسی هەڵوەشانەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
وتیشى" لەو پۆستانەیدا کە جەخت لەسەر پاراستنی یاسا و دەستووری عێراق دەکاتەوە، بەڵام زۆربەی بڕیارەکانی لەدژی کورد و هەرێمی کوردستان، نایاسایی و دژی بڕگەکانی دەستووری عێراقن کە بڕیاری داگیرکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان و بەکارهێنانی چەک و هێزی سەربازی لەدژی هاووڵاتیان دژی دەستوورە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.