Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:20

سەرپەرشتیاری پێشووی ئەنجومەنی ئاساییشی ئیسڕائیل: دەوڵەتی کوردستان دروست دەبێت

دەوڵەتی کوردستان دروستدەبێ و ئێمەیش پشتیوانی لە کورد دەکەین.
کوردستان TV
100%

سەرپەرشتیاری پێشووی ئەنجومەنی ئاساییشی ئیسڕائیل دەڵێ، دەوڵەتی کوردستان دروستدەبێ و ئێمەیش پشتیوانی لە کورد دەکەین.

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ناوەندی هاوکاریی کلتووریی جووەکان بە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا بەشداری لە مێزگردێکی زانستی لە قوتابخانەی خوێندنی باڵای ڕۆژهەڵاتناسی، تایبەت بە توێژینەوە و پێگەیاندنی پسپۆڕی زانستی لە ڕووسیا کرد. مێزگردە زانستییەکە لە ژێر ناونیشانی (بەرەوپێشبردنی پێکەوەکارکردنی ڕووسیا و ئیسرائیل، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ، بە تایبەتی لە سووریا و هەرێمی کوردستاندا) بوو.''

زۆر میوانی جوو و پسپۆڕی ڕووسیایی و نەتەوەکانی دی بەشدارییان تێدا کرد. یەکێک لە بەشداربووە سەرەکییەکان، (ئۆزی دایان)، جەنەڕاڵی سوپای ئیسرائیل و سەرپەرشتیاری پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل بوو.

زۆر بابەتی گرینگ و هاوبەشیان گفتوگۆ کرد سەبارەت بە ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داهاتووی ئەم وڵاتانە لە ناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا، ئەمە جگە لە ڕۆڵی ڕووسیا وەک یەکێک لە زلهێزەکانی دنیا و دەوڵەتی ئیسرائیل، وەک یەکێک لە دەوڵەتە بەهێز و کاریگەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

‎بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل لە کۆتاییی وتەکانیدا بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند: ''ئیسرائیل هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردستان دروست بێت، دڵنیاشتان دەکەمەوە ئەم دەوڵەتە هەر دروست دەبێت.''

(دانەر ئەبووبەکر)، بە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی ئەم چالاکییە زانستی و سیاسییەی جووەکانی ڕووسیای کرد بە وتارێکی بابەتی لەسەر هەڵوێستی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەم بارودۆخەی لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دروست کراوە لە لایەن حکوومەتی عێراق و وڵاتانی ئێران و تورکیاوە دژ بە کوردستانیان و بێدەنگیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی و سووتاندی ماڵ و ئاوەرەکردنی هەزاران کورد لە کەرکووک و دووزخورماتوو و ناوچەکانی تر، ئەمە جگە لە شەهیدکردنی هەزاران هاووڵاتیی مەدەنی، لەوانە کامێرەوانی کوردستان تیڤی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە لە بەرچاوی منداڵ و خێزانەکەی و گوتیشی: ''جێگای ئاماژە پێکردنە وتارەکەمان زۆربەی زۆری ئامادەبووانی تووشی شۆک  کرد و بە کارێکی قێزەون و دوور لە مرۆڤایەتییان لە قەڵەم دا و، هەر لە دوای تەواوبوونی وتارەکەمان زۆربەی ئامادەبوان و (ئوزی دایان) گوتیان، دەوڵەتی ئیسرائیلیش بەبێ قوربانی دروست نەبووە و خۆڕاگریمان دەمانگەیەنێتە ئامانجەکەمان کە سەربەخۆییی کوردستانە.''

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.