Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:12

کۆریای باکوور داوای لادانی سزاسه‌پێندراوه‌کانی سه‌ر وڵاته‌که‌ی ده‌کات 

له‌ 3ی مانگی ئه‌یلولی رابردوو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ مووشه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌نجامدا
Kim Jong-un
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ كۆریای باكوور داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد سزا تونده‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی لابدرێت ، به‌وه‌ی سزایه‌كی كۆمه‌ڵكوژییه‌ .

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نێرده‌ی كۆریای باكوور له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ جنێڤ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و زنجیره‌ سزا توندانه‌ی كه‌ ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات دژ به‌ كۆریای باكوور و فشار ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌م وڵاته‌، پێشێلكردنێكی نوێیه‌ دژ به‌ مافه‌كانی مرۆڤ و سزایه‌كی كۆمه‌ڵكوژییه‌ . 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ سیسته‌می سزاكان له‌ هه‌موو كه‌رته‌كانی هه‌ره‌شه‌ ده‌كاته‌ سه‌ر كۆماری كۆریای میللی دیموكراتی . 

كۆریای باكوور له‌ 3ی مانگی ئه‌یلولی رابردوو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ مووشه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌نجامدا كه‌ شه‌شه‌مین جۆری تاقیكردنه‌وه‌كه‌یه‌ . 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.