Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 13:27

ئه‌مریکا به‌نیازی دیپلۆماسییه‌تی راسته‌وخۆیه‌ له‌گه‌ڵ کۆریای باکووردا

تا ئه‌وكاته‌ی یه‌كه‌م بۆمب نه‌كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ هه‌وڵده‌دات بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ رێگه‌ی گفتوگۆی دیپلۆماسییانه‌
Donald Trump _ Kim Jong-un
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی ترامپ نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور بكات و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكاش له‌ بنكه‌ی سه‌ركی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ َوه‌فدی نوێنه‌رایه‌تیی كۆریای باكوور گفتوگۆی كردووه‌ .

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ به‌رپرسێكی پله‌ باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ جۆزف یۆزن دانووستانكاری باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ وه‌فدی نوێنه‌رایه‌تیی كۆریای باكوور كردووه‌ .

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دۆناڵد ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا پێشتر رایگه‌یاندبوو كه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور بێسووده‌ .

به‌ڵام ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو رایگه‌یاند: تا ئه‌وكاته‌ی یه‌كه‌م بۆمب نه‌كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، هه‌وڵده‌دات بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ رێگه‌ی گفتوگۆی دیپلۆماسییانه‌ .

سه‌رچاوه‌ / رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.