Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 13:19

نه‌تانیاهۆ : ئێران ده‌یه‌وێ عێراق و سوریا داگیر بکات

وڵاتانی سوننه‌ مه‌زهه‌ب له‌ ده‌وری ئیسرائیل كۆبوونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌ێنێ، وڵاتانی سوننه‌ مه‌زهه‌ب به‌شێوه‌یه‌ك له‌ ده‌وروی ئیسرائیل كۆبوونه‌ته‌وه‌، پێشتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بینراوه‌، ئه‌وه‌ بارودۆخێكی وه‌هایه‌، له‌ ژیانمدا پێشبینی روودانیم نه‌ده‌كرد، ئێستاش ئێران هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات عێراق و سووریا كۆنترۆڵ بكات.

بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: ئێران یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ده‌ستی وه‌رداوه‌ته‌ ناو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یان راسته‌وخۆ داگیری كردووه‌، یان به‌هۆی بریكاره‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌دا، لوبنان و یه‌مه‌نی كۆنترۆڵكرد و ئێستا هه‌وڵی هه‌مان سیناریۆ له‌ عێراق و سووریا ده‌دات.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌ڵام هه‌واڵه‌ خۆشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، وڵاتانی سوننه‌ مه‌زهه‌ب به‌شێوه‌یه‌ك له‌ ده‌وری ئیسرائیل كۆبوونه‌ته‌وه‌، پێشتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بینراوه‌، ئه‌وه‌ بارودۆخێكی وه‌هایه‌، له‌ ژیانمدا پێشبینی روودانیم نه‌ده‌كرد.

گوتیشی: ئیسرائیل هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات تا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ پێكبهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی  به‌رگریی له‌ دوژمنكارییه‌كانی ئێران بكه‌ن.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.