Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:30

پەرلەمانتارانی بەریتانیا: بەغدا دەستووری پێشێل کردووە

ژمارەیەک پەرلەمانتاری بەریتانیا نامەیەکیان دایە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان
پەرلەمانتارانی بەریتانیا: بەغدا دەستووری پێشێل کردووە
کوردستان TV
100%


ژمارەیەک پەرلەمانتاری بەریتانیا نامەیەکیان دایە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان و داوای لێ دەکەن کە هەوڵەکانی بۆ وەستاندنی شەڕ لە نێوان هەولێر و بەغدا بخاتە گەڕ و هەروەها لە نامەکەدا روونی دەکەنەوە کە بەغدا دەستووری لە ناوچە جێناکۆکەکان پێشل کردووە.

لە نامەکەدا پەرلەمانتارانی بەریتانیایی كه‌ ژماره‌یان 8 په‌رله‌مانتاره‌ کە هەریەک لە جاک لۆپرێستی، ئەندامی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمانتاری فرەپارت، ئیان ئۆستن، ئەندامی پەرلەمان رۆبەرت هاڵفۆن، ئەندامی پەرلەمان، ماری گالیندۆن، ئەندامی پەرلەمان، هێنری سمس، ئەندامی پەرلەمان، ستیفن مێتکاڵف، ئەندامی پەرلەمان، لۆرد کلیمنت جەونز، خاتوو هۆدگسنی ئەبینگەر، داوا لە سەرکوەزیرانی وڵاتەکەیان دەکەن رۆڵی هەبێ لە راگرتنی شەڕ لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقدا، هه‌روه‌ها پێشوازی لە دیالۆگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەکەن.

لە نامەکەدا پەرلەمانتارە بەریتانیاییەکان هۆشداریان داوەتە سەرۆکوەزیران کە بۆ سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوین پێویستە دەستبەجێ رۆڵی هەبێ بۆ بەشداریکردنی بەریتانیا لە راگرتنی شەڕ لە عێراقدا.

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ رۆڵی کورد بە گرینگ ده‌زانن کە هەمیشە داوای کردووە بە دانوستان کێشەکانیان لەگەڵ عێراق چارەسه‌ر بکرێ، دوای سەربەخۆیی بە دەستبێنن بەڵام کاردانەوەی بەغدا وەڵامی بە هێرشی سەربازییە و ئەوەیش پێچەوانەی دەستوورە بەتایبەت لەو هێرشەی کە بۆ سەر ناوچە جێناکۆکەکان کردوویانە.

پەرلەمانتارەکان پێشوازی خۆیان بۆ دەسپێشخەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕن کە ریفراندۆمی سڕکردووە و بەڵام دەبێ بەغدا ملبداتە دیالۆگ و لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێک بکەوێ.

پەرلەمانتارەکان داوا ده‌كه‌ن دەستبەجێ رۆڵیان هەبێ لە سەرخستنی دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.