هونه‌رمه‌ند ئاری موحه‌مه‌د له‌ساڵی 1998 ئه‌و كاته‌ی قوتابی بوو له په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كان هه‌ولێر گۆرانی " هێی یارێ" له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ چری.
كلیپی "هێی یارێ" كاری ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن كاوه موحسین بۆ كراوه ، كاری دابه‌شكردن و موزیكی له لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئازاد و مۆنتاژ حوسێن دۆسكی كاری تێدا كردووه له ستۆدیۆی تارق خانه‌قینی كاری تۆماكردنی بۆ ئه‌نجام دراوه.
چیرۆكی كلیپی ئه‌م به‌رهه‌مه باس له دوو خۆشه‌ویست ده‌كات كه به‌هۆی بارینی به‌فر و گیرانی ڕێگاوه و كوڕه‌كه ناتوانێت له واده‌ی ژواندا ئاماده بێت.
شایانی باسه ئاری موحه‌مه‌د له ساڵی ١٩٧٩ له شاری هه‌ولێر له دایكبووه به‌ڵام هونه‌رمه‌ند ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی ته‌واو كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین كلیپ و كاری هونه‌رییه " هێی یارێ" به دواین كاری هونه‌ری داده‌ندرێت نیاز وایه له هه‌فته‌ی داهاتوودا كلیپه‌كه بڵاوبكرێته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.