Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:16

ژمارەیەک سیناتۆری ئەمریکا نامەیەک ئاڕاستەی عەبادی دەکەن

سیناتۆرەکانی ئەمریکا بۆ عه‌بادی: شەڕی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە
ژمارەیەک سیناتۆری ئەمریکا نامەیەک ئاڕاستەی عەبادی دەکەن
کوردستان TV
100%

ژمارەیەک سیناتۆری ئەمریکا نامەیەک ئاڕاستەی حه‌یده‌ر عەبادی دەکەن و داوای لێدەکەن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ نەهێشتنی مەترسییەکانی شەڕ کار بکات.

لە نامەکەیاندا بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سیناتۆرەکانی ئەمریکا دەڵێن، شەڕی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە.

سیناتۆرەکانی ئەمریکا له‌ نامه‌كه‌دا جەخت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌ کە "بەرده‌وام دەبن لە پشتیوانیکردنی حکومەتێکی بەهێز و ئۆتۆنۆمی هەرێمی کوردستان و پارێزگاریکردن لە خەڵکی کوردستان و پێکهاتەکانی دیکە و ده‌ڵێن بۆ ئێمە شتێکی هەرە گرنگە". 

سیناتۆرەکانی ئەمریکا هەروەها لە نامەکەیاندا کە بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراقیان ناردووە، هیوایان خواستووە حکومەتەکەی عەبادی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە خێرایی دەست بە گفتوگۆ بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.