Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 13:42

هارڤارد باشترین زانکۆی جیهانه‌

له‌ نێو (2500) زانكۆی جیهاندا باشترین زانكۆیه‌
کوردستان TV
100%

په‌یمانگه‌ی زانیاری له‌ زانكۆی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ ولاتی توركیا له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زانكۆی "هارڤارد"ی ئه‌مریكی له‌ نێو (2500) زانكۆی جیهاندا باشترین زانكۆیه‌ و له‌ دوای ئه‌ویش زانكۆی "تۆرینتۆ" له‌ كه‌نه‌دا به‌ پله‌ی دووه‌م دێت  و زانكۆی"ئۆكسفۆرد" یش له‌ به‌ریتانیا به‌ پله‌ی سێیه‌م دیت .
په‌یمانگه‌ی ناوبراو له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌ و به‌لگه‌نامه‌ زانستییه‌كان وكاریگه‌ی بڵاوكراوه‌كان و هه‌ماهه‌نگی كردنی له‌ بواره‌كانی زانستی له‌ نیو زانكۆكان ئه‌و زانكۆیانه‌ی ریزبه‌ند كردووه‌ وه‌ك باشترینه‌كانی جیهان .

هه‌ر به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌مان په‌یمانگه‌ ولاتی چین زۆرترین زانكۆی تیدایه‌ و له‌ دوای ئه‌ویش ئه‌مریكا دیت و ئینجا ژاپۆن و هیندستان و فه‌ره‌نسا به‌ دوای یه‌كدا دێن له‌ زۆری ژماره‌ی زانكۆكاندا .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.