كەمێك پێش ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی باشووری كوردستان سوورانه‌وه سنووری چیاكانی ئامێدیان بۆردومان كرد، بە تایبەتی پشت چیای كورەژار كە تەنیا چەند كیلۆمەترێك لە سەنتەری شارەدیێ شێلادزێوە دوورە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌م سنووره به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند نزیكه‌ی سەعاتێك زیاترە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە چەند ناوچەیەكی ئاسمانی سنووری ئامێدی دەسووڕێنەوە، سه‌رله‌ئێواره بۆردومانی پشت چیای كورەژاریان كرد و سووڕانەوەی فڕۆكەكان بە ئاسمانی ناوچەكەدا بەردەوامە و جار بەجاریش دەنگی بۆردومان دێت.
شایه‌نی باسه ئه‌مه بۆ چه‌ند جاره فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی كوردستان ده‌سووڕێنه‌وه ئه‌م ناوچانه بۆرده‌مان ده‌كه‌ن و زۆر جاری زیانی گیانی لێكه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.