Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 16:30

زانکۆی سەڵاحەدین پێشوازی لە قوتابیانی کەرکووک دەکات

دەتوانن لە زانکۆی سەڵاحەدین درێژە بە خوێندن بدەن
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/11/2017، بە پێی نووسراوێکی زانکۆی سەڵاحەدین، کە تێیدا ھاتووە" بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکووک، بە پێویستی دەزانین بە بەڕێزتان ڕابگەیەنین کە ڕازین سەرجەم قوتابیانی زانکۆکەتان ئەوانەی لە بارودۆخی ئێستا ناتوانن بگەڕێنەوە شاری کەرکووک وەکو میوانداری وەربگرین".

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە ئەو قوتابیانە لە ھەمان بەشەکانی کۆلیژەکانی زانکۆکی سڵاحەدین وەردەگیرین.

بە ھۆی داگیرکردنی شاری کەرکووک، لە لایەن حەشدی شەعبییەوە، خەڵکی ئەو شارە ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون و ئێستاش قوتابیانی زانکۆی کەرکووک، دەتوانن لە زانکۆی سەڵاحەدین درێژە بە خوێندن بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.