Erbil 31°C یەکشەممە 30 ئاب 18:18

لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستبەسەر 83 هەزار دۆلاری قاچاغدا گیرا

100%

دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، گەشتیارێک هەوڵی داوە بڕی 83 هەزار دۆلاری ئەمریکی بهێنێتە ناو وڵات و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستی بەسەردا گیرا.

ڕۆژی یەکشەممە 30ـی ئاب، دەستەی گشتیی گومرگی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند: هێزەکانی گومرگ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستیان بەسەر بڕی 83 هەزار دۆلاری ئەمریکیدا گرتووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە گەشتیارێکی عێراقی هەوڵی داوە ئەو بڕە پارەیە بە شاراوەیی بباتە ناو وڵاتەوە، بەڵام لە کاتی پشکنینی وردی کەلوپەلەکانی لە هۆڵی هاتنی گەشتیاراندا، پارەکە دۆزراوەتەوە.

دەستەی گشتیی گومرگ جەختی کردووەتەوە، تەواوی ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر گەشتیارەکە و بڕە پارە دەستبەسەرداگیراوەکە بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان گیراونەتە بەر.

هەروەها ڕوونی کردووەتەوە کە ئەم چاودێرییە توندە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و پاراستنی ئاسایشی ئابووریی وڵات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.